بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای بڵاو کردنەوەی بابەتی دەستێوەردانانەی باڵوێزی بریتانیا لە تاران لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هاوکات لەگەڵ ڕۆژی هەواڵنێر، ناوبراو دوانیوەڕۆی دوێنێ چوارشەممە لەلایەن بەرپرسی گشتی ڕۆژاوای ئەورووپاوە بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا.
لە ئەو بانگهێشت کردنەدا نارەزیاەتی توندی ئێران نیسبەت بە هەڵوێستی دەرەوەی یاساوڕێساکانی دیپلۆماتیک بە ناوبراو ڕاگەیێندرا.
بەرپرسی گشتی ڕۆژاوای ئەورووپا جەختی کرد: بابەتی نابەرپرسیارانە و دەرەوەی یاساوڕێساکانی دیپلۆماتیک، بە واتای دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆییە و قبووڵ نەکراوە.
بەرپرسی گشتی ڕۆژاوای ئەورووپا بە ئاماژە بە هەوڵی ڕووخێنەری هەندێک مێدیای جێگیر لە لەندەن لە دژی کۆماری ئیسلامی بە بیانوی ئازادی بەیان ، وتی: بریتانیا لە جێگایەکدا نییە کە بیەوێت سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی ئێران لێدوان بدات.
باڵوێزی بریتانیاش لە وەڵامدا لەسەر ورەی ئیران بۆ پاراستنی پێوەندی لەسەر بنەمای ڕێز لەگەڵ کۆماری ئیسلامی جەختی کرد.
Your Comment